فراکسیۆنی گۆڕان
لە پەرلەمانى کوردستان، داوا دەکات سەرجەم وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم بچنە پەرلەمان
و گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی ناو وەزارەتەکەیان بکەن، دەشڵێت: سەرەتا با لە وەزیرەکانى
گۆڕانەوە دەستپێبکرێت.
گوڵستان سەعید سەرۆکی
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان رایگەیاند:
داوا لە سەرۆکی پەرلەمان دەکەین، دەسەڵاتی خۆی بخاتەگەڕ بە پلانداڕشتنێک و لەم
وەرزی بەهارەی پەرلەماندا سەرجەم وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان
بکەن، بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکەن سەبارەت بەو کێشەو گرفتانەی لە وەزارەتەکانیاندا هەیە.
هاوکات، بەپێى یاداشتێک
کە فراکسیۆنى گۆڕان پێشکەشى پەرلەمانى کوردستانى کردووە، داوادەکات لەسەر پرسى لێبڕینى
موچە بانگهێشتى وەزیرى دارایى بکرێت و لەسەر رێگاوبان و یەکەکانی نیشتەجێ بوون وەزیری
ئاوەدانکردنەوە بانگهێشت بکرێت.
هەر بەپێى
یاداشتەکە، فراکسیۆنى گۆڕان دواى کردووە لەسەر مافی کرێکار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی
وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بانگێشت بکرێت و وەزیرى پیشەسازى و بازرگانیش
لەسەر قۆڕخکارى و کوالێتى کۆنتڕۆڵ بێتە پەرلەمانەوە.
لای خۆیەوە رێواز
فایەق سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند: بۆ بانگهێشتی وەزیرەکان، دەبێت بابەتەکە و ناوی
وەزیرەکە و هۆکاری بانگهێشتکردنەکە دیاری بکرێت، هەروەها بە ریزبەندییەک ناوی وەزیرەکان
و هۆکاری بانگهێشتکردنەکەی دیاری بکەن، بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەن.
535 جار خوێندراوەتەوە