لەسەرەتای ئەمساڵەوە؛ (34) تیرۆرست لە عێراق کوژراون و (99) کەسیش دەستگیرکراون

KNN : Kurdish News Network
02:13 - 05/04/2021
عێراق
+
-

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هیزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا (34) تیرۆرست کوژراون و (99) کەسی دیکەش دەستگیرکراون.

 

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا (109) ئۆپەراسیۆنیان دژی مۆڵگەکانی داعش ئەنجامداوە و بەهۆیەوە (34) چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون و (99) تیرۆرستیش لە ناوچە جیاجیاکان دەستگیرکراون.

 

باسی لەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە گەڕان و پاکردنەوەی ناوچەکان لە پاشماوەکانی داعش، لە سەرانسەری وڵاتدا.

 

لە مانگی (12)ی ساڵی (2017) عێراق رزگارکردنی تەواوی خاکەکەی لە دەستی تیرۆرستانی رێکخراوی داعش راگەیاند، دوای نزیکەی سێ ساڵ لە روبەروبونەوەی لەگەڵ ئەو رێکخراوە پاشماوەکانی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بونیان ماوە و ناو بە ناو چالاکی ئەنجام دەدەن.

476 جار خوێندراوەتەوە