چەند تایبەتمەندییەكی وەتس ئەپ کە تائێستا نەتزانیوە

KNN : Kurdish News Network
08:39 - 03/04/2021
زانستی

وەتس ئەپ ماوەی (12)ساڵە خراوەتە كار و بۆتە یەكێك لەپڕ بەكارهێنەرترین ئەپڵیكەیشنەكانی تایبەت بە پەیوەندی خێرا، لەو كاتەشەوە كە دروستكراوە چەندین گۆڕانكاری تێدا كراوە و تایبەتمەندی نوێی بۆ زیاد كراوە.

لەگەڵ ئەو بەركاهێنانە زۆرەی ئەپڵیكەیشنەكە هەیەتی، بەڵام چەند تایبەتمەندێتییەكی تێدایە كەم كەس دركیان پێكردووە، بۆیە گۆڤاری (Entrepreneur) راپۆرتێكی لەبارەی بابەتە شاراوەكانی وەتس ئەپەوە ئامادەكردووە.

نامەی كاتی و دڵخواز و نەخوێندراو
نامەی كاتی جۆرە تایبەتمەندێتییەكی وەتس ئەپە كە لەناو خودی ئەپلیكەیشنەكەدا كارا دەكرێت و دوای ماوەیەك نامە ون دەبێت و دەسڕدرێتەوە، ئەوەش زیاتر بۆ بایەتی گرنگ و نهێنی بەكاردەهێنرێت.

بۆ هێشتنەوەی نامەی دڵخواز و گرنگیش دەتوانرێت لە بەشەكەدا تایبەتمەندێتی نامە كارا بكرێت، ئەو كاتەش بە پەنجە دانان لەسەر نامەكە جیا دەكرێتەوە و لەوانی دیكە و لە شوێنێكی دیاریكراودا دەبێت.

هەر لە ئەپلیكەیشنەكەدا دەتوانرێت وا لەو نامەیە بكرێت كە بۆت هاتووە كە نەخوێندراوەتەوە.

كەی نامەكەتیان خوێندووەتەوە؟
ئەگەر دەتەوێت بزانیت ئەو نامەیەی ناردوتە كەی خوێندراوەتەوە بە دوو رێگا دەكرێت، دەبێت پەنجە لەسەر نامەكە دابنێیت و بیبەت بەلای چەپدا بەو شێوەیە كاتی خوێندنەوەی نامەكەت پێدەڵێت، هەروەها ئەگەر پەنجە لەسەر نامەكە دابگریت لیستێك بۆ دەكاتەوە بە هەڵبژاردنی بژاردەی (info) دەتوانیت كاتی خوێندنەوەی نامەكە بزانیت.

ئاگاداری نامە دەنگییەكان بە
كاتێك نامەیەكی دەنگی ریكۆرد دەكەیت ئەگەر یەكسەر لە ئەپلیكەیشنەكە بچیتە دەرەوە، ئەوا كاتێك دووبارە دەچیتەوە ناوی دەبینیت نامە دەنگییەكە بە ڕێكۆرد كراوی ماوەتەوە و دەتوانێت گوێی لێگریتەوە یاخود بینێریت یان بیسڕیتەوە.

دانانی زەنگی تایبەت
بۆ ئەوەی نامەی كەسێك بناسیتەوە كە لە وەتس ئەپ بۆت دەنێرێت، دەكرێت زەنگی جیاوازیان بۆ دابنێت و بەپێی ناوی كەسەكە، بۆ ئەوەش دەچیتە سەر ناوی بەشداربووەكە و لە بەشی دەنگدا زەنگێكی تایبەت بۆ نامەكانی ئەو كەسە دادەنرێت.

1472 جار خوێندراوەتەوە