لە بەریتانیا حەوت کەس دوای کوتانیان بە ڤاکسینی ئەسترازینیکا گیانیان لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
11:52 - 03/04/2021
جیهان

ئاژانسی دەرمان و تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند، (30) کەس دوای کوتانیان بە ڤاکسینی ئەسترازینیکا توشی مەینی خوێن بوون و حەوت کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 

 
ئاژانسی دەرمان و تەندروستی بەریتانیا بە تۆڕی هەواڵی (BBC) راگەیاندووە، تا ئێستا روون نییە ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە راستەخۆ بەهۆی کاریگەری ڤاکسینی ئەسترازینیکاوە گیانیان لەدەستداوە یاخود نا؟.

 

سەرباری ئەوەش ئاژانسەکە جەخت لە کاریگەرییەکانی ڤاکسینی ئەسترازینیکا لەسەر کۆرۆنا دەکاتەوە و بەردەوام داوا لە خەڵک دەکات، سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە، چونکە سودەکانی زۆر زیاترە لە مەترسییەکانی.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، لێکۆڵینەوەکان لەسەر کاریگەری ڤاکیسنی ئەسترازینیکا لەبارەی (خوێن مەین) بەردەوامە و ئاژانسی دەرمانسازی ئەوروپا بەر لە چەند رۆژێک رایگەیاند، تا ئێستا نەسەلمێنراوە کە ئەسترازینیکا خوێن دەمەیەنێت، بەڵام دەکرێت، ڤاکیسنەکە کاریگەرییەکی لەو جۆرەی هەبێت.

 

تا ئێستا، بەهۆی گومانەکانەوە وڵاتانی (ئەڵمانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا، کەنەدا) و چيند وڵاتێکی تر بەکارهێنانی ڤاکیسنی ئەسترازینیکایان سنوردار کردووە.

530 جار خوێندراوەتەوە