دکتۆر
عەلی حەمە ئەمین، مامۆستا لە بەشی لێکۆڵینەوە و تەندروستی لە زانکۆی ڤێرجینیا
پۆلیتیک دەڵێت: هەرچەند تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی ئەمەریکا ڤاکسینی
کۆرۆنایان پێدراوە، بەڵام تا ئێستا بەکارهێنانی ڤاکسین بۆ منداڵان پەسەند نەکراوە.
دکتۆر
عەلی حەمە ئەمین، مامۆستا لە بەشی لێکۆڵینەوە و تەندروستی لە زانکۆی ڤێرجینیا
پۆلیتێک بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە،لەگەڵ کەمبوونەوەی توشبوون و مردنیش بە کۆرۆنا،
بەڵام تا ئێستا هەندێک ناوچە هەن لە ئەمەریکادا تۆمارکردنی توشبون بە کۆرۆنا لە
ئاستێکی بەرزدایە، بەڵام بە شیوەیەکی گشتی لە تەواوی ئەو وڵاتە بەرەو کەمبوونەوە
دەڕوات.
و دەشڵێت، لە ئەمەریکا زیاتر لە (93) ملیۆن کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و لەو
ژمارەیەش زیاتر لە (50) ملیۆن کەس هەردوو جارەکە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە و دەڵێت،
" نزیکەی نیوەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرو 65 ساڵیەوەن و ئەوانەش کە نەخۆشی
درێژخایەنیان هەیە لە ئەمەریکا، ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە".
لە ئەمەریکا، (31 ملیۆن و 38 هەزار و 550) کەس توشی
کۆرۆنا بوون، (563 هەزار و 259)کەس گیانیان لەدەستداوە و (23 ملیۆن و 510 هەزار و 51)
توشبوش چاکبونەتەوە.
362 جار خوێندراوەتەوە