ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە
شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
خاوەنی نوسینگەی (جوانی دیاری) بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەکان بە
دیجیتاڵ میدیای (KNN)ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی (100) دۆلاری
ئەمەریکی گەیشتە (142)هەزار دیناری عێراقی، بەڵام دواتر نرخەکەی کەمێک بەرز
بووەتەوە.
وتیشی، لە ئێستا نرخی (100) دۆلاری ئەمەریکی بە (143)
هەزار دینار لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکانی هەرێم بە 145 هەزار 750 دینار بوو.
10181 جار خوێندراوەتەوە