شارى سیڤیلییەى ئیسپانیا کە بە هەرێمى پرتەقاڵ ناسراوە، ئەوەش بەهۆى بونى
باخ و باغاتێکى زۆرى پرتەقاڵ، بەشێوەیەک هەموو شەقام و کوچە و کۆڵان و ماڵەکانى
ئەو شارە پرتەقاڵ رەنگى کردووە، کاتێکیش وەرزى پێگەشتن دەستپێدەکات بۆنى پرتەقاڵ
شارەکە دادەپۆشێت.
ساڵانە تەنها لەناو سەنتەرى شارى سیڤیلیا (15) هەزار تۆن پرتەقاڵ
بەرهەمدەهێنرێت کە بەشى زۆرى دەچێتە وڵاتانى دەرەوە بەتایبەت فەرەنسا و زیاتریش وەک
مرەبا بەکاردەهێنرێت.
1121 جار خوێندراوەتەوە