ئەمشەو چاوەکان لەسەر رۆناڵدۆن

KNN : Kurdish News Network
03:06 - 09/03/2021
وەرزش
+
-

ئەمشەو یارییەکانى گەڕانەوەى قۆناغى (16)ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، بە یارى نێوان (یۆڤنتوس – پۆرتۆ) و ( بڕوسیا دۆرتمۆند و – سیڤیلیا) دەست پێدەکات.

کاتژمێر (11:00) بە کاتى هەرێمى کوردستان، لە یاریگاى خۆى یانەى یۆڤنتۆسى ئیتاڵى میواندارى یانەى پۆرتۆى پرتوگالى دەکات، یارى چون بەسەرکەوتنى پۆرتۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک کۆتایى پێهاتبوو، بۆیە ئەمشە و کوڕانى خانمە پیرەکا دەیانەوێت ئەنجامەکە راست بکەنەوە و لەم قۆناغە بپەڕنەوە.

بۆ ئەم یارییە، هەموو چاوەکان لەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆن، چونکە دۆن هەم کوڕى ئەم پاڵەوانێتییەیە و هەم چەندین دۆخى سەختى ئاواى تێپەڕاندووە.

لە یارییەکى دیکەشدا، کە سیگناڵ ئیدۆنا پارک لەخۆى دەگرێت، زەردپۆشەکانى دۆرتمۆند، میواندارى سیڤیلیا دەکەن، یارى چونى ئەم دو یانەیە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندى هالاند و کوڕانى دۆرتمۆند بە کۆتا هاتبوو، بۆیە ئەرکى دۆرتمۆند ئاسانترە.

448 جار خوێندراوەتەوە