لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له عێراق، رایدەگەیەنێت؛
نابێت به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان بێت،
دەشڵێت؛ پێویستە وەزارەتى پەروەردە به‌دواداچوون بۆ داخستنی سه‌رجه‌م قوتابخانه
ئه‌هلییه‌كان بكات.
ئەمڕۆ هەینى، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له
عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: به‌پێی رێككاره‌كانی خۆپارێزی، پێویسته رێگری
له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بكرێت و هەروەها كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌كانی له
رۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واو یان سنوردار، ده‌بێت تا كاتژمێر (08:00)ی شه‌و
كراوه بن.
لەبارەى بەکارهێنانى ڤاکسینى کۆرۆناشەوە، لە بەیاننامەکەدا
جەخت لەوەکراوەتەوە، رێگە پێدراو نیە بەبێ رەزامەندى وەزارەتى تەندروستى و
لەدەرەوەى دامەزراوە فەرمییەکان، ڤاکسینى کۆرۆنا هاوردە بکرێن یان بەکاربهێنرێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، پێویستە وەزارەتى پەروەردە به‌دواداچوون
بۆ داخستنی سه‌رجه‌م قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان بكات
ئاماری گشتی کۆرۆنا لە عێراق:
توشبو (719121)
چاکبونەوە (653149) بە رێژەى (90.8%)
گیانلەدەستدان (13537)
423 جار خوێندراوەتەوە