پاپا لە عێراقە

KNN : Kurdish News Network
03:00 - 05/03/2021
عێراق
+
-

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان گەیشتە عێراق و له‌ لایه‌ن مستەفا کازمى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی لێكرا.

کاتژمێر (2)ى پاشنیوەڕۆى ئەمرۆى هەینى (5/3/2021)، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان گەیشتە عێراق و لە فڕۆکەخانەى بەغدا له‌ لایه‌ن مستەفا کازمى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی لێكرا و پێکەوە کۆبونەوە.

لە سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، بڕیارە پاپا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ نه‌جه‌ف و ناسریه‌ و هه‌ولێر و موسڵ بکات و لەگەڵ عه‌لی سیستانی مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق کۆببێتەوە.

 

بڕیارە رۆژی یەکشەممە، پاپا سەردانى هەولێر بکات و ئاهەنگی ئاینی مەسیحی لە یاریگای (فرانسۆ هەریری) بەڕێوەدەچێت کە بە هەزاران کریستیان ناوى خۆیان تۆمارکردوە بۆ بەشداری کردن لەو ئاهەنگە و دیدەنى پاپادا.

هاوکات رێكاری توندی ئه‌منی بۆ پاراستنی پاپا له‌ كاتی مانه‌وه‌ی له‌ عێراق گیراوه‌ته‌به‌ر و رۆژى دووشەممە سەردانەکەى پاپا لە عێراق کۆتایى دێت و لە فڕۆکەخانەى بەغداوە دەگەڕێتەوە بەرەو ئیتاڵیا.

603 جار خوێندراوەتەوە