لەمانگى شوباتى رابردوودا عێراق بە بەهاى زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار نەوتى
هەناردەى دەرەوە کردوە، بە بەراورد بە مانگى کانونى دووەمیش داهاتى نەوتى عێراق
زیادى کردوە.
وەزارەتى نەوتى عێراق بڵاویکردەوە، بەپێى داتاکانى کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى
نەوتى عێراق ( سۆمۆ)، لە مانگى شوباتى رابردودا (82) ملیۆن و (877) هەزار و (757)
بەرمیل نەوتى هەناردەکردوە.
سەبارەت بە داهاتى ئەو بڕە نەوتەش، وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاندوە، تێکڕاى
نرخى نەوت لە مانگى شوباتدا (60.330) دۆلار بووە، بەوپێیەش داهاتى نەوت لەو مانگەدا
(5) ملیار و (26) ملیۆن (807) دۆلار بووە.
بە بەراورد بە مانگى کانونى دووەم داهاتى نەوتى عێراق بە بڕى نزیکەى (500) ملیۆن دۆلار زیادى کردوە،
چونکە لە مانگى کانونى دووەمدا داهاتى نەوتى عێراق (4) مليار و (602) ملیۆن و (609)
هەزار دۆلار بووە.
423 جار خوێندراوەتەوە