لەبارەى هێرشە
ئاسمانییەکانى ئەمدواییەى ئەمەریکا بۆسەر گروپە چەکدارە عێراقییەکانى ناو خاکى
سوریا، وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاند: بەو کارانە ئەمەریکا دەیەوێت
پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و ئێران تێکبدات.
وەزارەتى
دەرەوەى ئێران راگەیەنراوێکى لە بارەى سەردانەکەى فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق
بۆ ئێران بڵاو کردەوە و بەپێى راگەیەنراوەکە لە کۆبونەوەکەدا، محەمەد جەواد زەریف
وەزیرى دەرەوەى ئێران وتویەتى: هێرشى ئاسمانى ئەمەریکا بۆسەر گروپە چەکدارە
عێراقییەکانى ناوخاکى سوریا، ئامانج لێى تێکدانى پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانى نێوان
تارات و بەغدایە.
لاى خۆشیەوە، فوئاد حسێن
وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاندووە،" ڕێگە نادەین بەهیچ شێوەیەک ئەو ڕووداوانە
ببنە هۆکاری تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات".
ماوەیەک پێش ئیستا، لە رێگەى هێرشێکى ئاسمانییەوە هێزەکانى ئەمەریکا
لە ناوچەى ( ئەلبو کەمال) لەناو خاکى سوریاى کردە ئامانج.
561 جار خوێندراوەتەوە