لە باکوری دەریای ئیجە،
فڕۆکە جەنگییەکانی یۆنان رێگرییان لەکەشتییەکی لێکۆڵینەوەی دەریایی و دەرهێنانی
نەوتی تورکیا کرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، کەشتی چەشمە کە
کەشتییەکی تورکی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی دەریاییە لە باکوری دەریای ئیجە دەستی بە
لێکۆڵینەوەی تەکنیکی و زانستی کرد و بڕیارە تا دوای مانگی ئادار لە باکوری دەریای
ئیجە بمێنێتەوە.
کەشتی
چەشمە لەلایەن چوار فڕۆکەی جەنگیی یۆنانی لە جۆری F-16 روبەڕوی رێگری بوەوە،
ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە فڕۆکەکان ژمارەیەک فیشەکی روناکییان ئاراستەی
کەشتییەکە کرد.
هەرچەندە
تورکیا رایگەیاندوە کە کێشەکانی دەریای ناوەڕاست و دەریای ئیجە لەڕێی گفتوگۆ و
یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە چارەسەردەکرێن، بەڵام بەردەوامە لەچالاکییەکانی لەو
ناوچانەی کە یۆنان بە خاکی خۆی دەزانێت، ئەوەش گرفتەکەی قوڵکردۆتەوە و یۆنانیش
بەردەوامە لەوەڵامدانەوە.
566 جار خوێندراوەتەوە