بەپێى نوێترین
ئامارى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، (30) هاوپەیمانى و نزیکەى
(250) پارتى سیاسى ناوى خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراق
تۆمارکردوە، (59) کەسیش وەک کاندیدى سەربەخۆ بەشدارى لە هەڵبژادنەکەدا دەکەن.
جومانە غلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى
عێراق رایگەیاند،(30) هاوپەیمانى بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنى پێشوەختى
ئەنجومەنى نوێنەران تۆمارکراون، حەوت هاوپەمانیش سەردانى فەرمانگەى کاروبارى پارتە
سیاسیەکانیان کردوە بۆ تۆمارکردن.
راشیگەیاند، (249) پارتى سیاسى تۆمارکراون، (58) پارتى سیاسیش لە قۆناغى
دامەزراندان، (86) پارتى دیکەش سەردانى فەرمانگەى کاروبارى پارتە سیاسیەکانیان
کردوە بەمەبەستى تۆمارکردن.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتەبێژەکەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى
هەڵبژاردنەکان ئاشکراشیکرد، (59) کەسیش وەک کاندیدى سەربەخۆ و تاکەکەسى بۆ بەشداریکردن لە
هەڵبژاردندا تۆمارکراون.
392 جار خوێندراوەتەوە