ئەمڕۆ سێ شەممە (23ی شوباتی 2021)، نرخی یەک بەرمیل
نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (65) دۆلار و (47)سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرمیلێک نەوتی
خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (62) دۆلار و
(73) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرزبونەوەی نرخی
نەوت هاوکاتە لەگەڵ ئەو رێوشوێنانەی کە لەسەر ئاستی جیهان بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا
گیراوەتەبەر، بەتایبەت بەدەستخستنی ڤاکسینی کۆرۆنا و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و
پابەندبون بە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوتن.
622 جار خوێندراوەتەوە