وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا رایدەگەیەنێت؛ ئەگەر
پشتڕاستکرایەوە ئەو (13) دیلەى تورکیا بە دەستى پەکەکە کوژرابن، بەتوندى ئیدانەى
دەکەین.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەبارەی كوشتنی (13)
دیلەكەی توركیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە تێیدا رایگەیاندووە، ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانەكەی
ناتۆمان دەوەستینەوە و هاوخەمی بۆ خێزانی ئەوانە دەردەبڕین كە لە جەنگەكانی ئەم
دواییەدا گیانیان لەدەستداوە.
لەبارەى کوژرانى ئەو (13) دیلەى تورکیا کە
لەلای پەکەکەبوونـ ئەمەریکا وتویەتى:" ئەگەر راپۆرتی كوشتنی هاوڵاتییە توركەكان
بە دەستی پەكەكە راست بن، ئەوا زۆر بە تووندی ئەو كارە ئیدانە دەكەن".
ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژى (10)ى شوبات، سوپاى
تورکیا ئۆپەراسیۆنێکى بۆسەى چیاى گارە ئەنجامدا و دوێنێش سوپا سالارى ئەو وڵاتە
کۆتایى ئۆپەراسیۆنەکەى راگەیاند و وەزیرى بەرگرى ئەو وڵاتەش لە بارەى
ئۆپەراسیۆنەکەوە ئاشکرایکرد کە ئامانجیان رزگارکردنى ئەو دیلانەبووە کە لەلاى
پەکەکە بوون لە ئەشکەوتێکى چیاى گارە، بەڵام تەرمى تەنها تەرمى (13) هاوڵاتیەکەیان
دۆزیوەتەوە کە بەوتەى خۆیان "لەلایەن پەکەکەوە کوژراون".
لاى خۆشیەوە
هەپەگە لەبارەى کوژرانى ئەو (13) دیلە رایگەیاندبوو، هێرشی
تورکیا بۆ سەر كامپی دیلەكان، بەهیچ جۆرێك بۆ رزگاركردنیان نەبووە، بەڵكو ئامانج لەناوبردنیان
بوو، دەوڵەتی توركیا خۆی و بەتایبەتی خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری لێی بەرپرسیارە.
4733 جار خوێندراوەتەوە