وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا؛ لەهەفتەکانى داهاتوودا ئێران دەبێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى

KNN : Kurdish News Network
05:43 - 01/02/2021
جیهان

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا پێیوایە لەهەفتەکانى داهاتوودا ئێران دەبێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى، هاوکات سیاسیەتى سەرۆکى ئەمەریکاش لە بارەى دۆسیەى رێککەوتننامەى ئەتۆمى ئاشکرا دەکات.

ئەنتۆنى بلینکن وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا رایگەیاند، رەنگە لە ماوەى چەند هەفتەیەکدا ئێران ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى، ئەگەر بێتو بەردەوام بێت لە پێشێلکردنى رێککەتننامەى ئەتۆمى.

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ئاماژەى بە سیاسەتى جۆبایدنى سەرۆکى وڵاتەکەى کرد سەبارەت بەو دۆسیەیە و رایگەیاند، سیاسەتى سەرۆک بایدن ئەوەیە ئەگەربێتو ئێران پابەند بێت بەو بەڵێنانەى کە لەچوارچێوەى پلانى هاوبەشى رێککەوتننامەى ئەتۆمى دانراوە، ئەوا ئەمەریکاش هەمان کاردەکات.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا رایگەیاند، ئەگەر ئێران بگەرێتەوە بۆ پابەندبوون بە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکە، ئەوا واشنتۆن هەوڵ بۆ بنیاتنانى رێککەوتننامەى درێژ خایەن و بەهێز لەگەڵ ئێران دەدات کە پرسەکانى دیکەش دەگرێتەوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەریش وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا داواى لە ئێران کرد بگەڕێتەوە بۆپابەندبون بە رێککەوتننامەى ئەتۆمى پێش ئەوەى ئەمەریکا بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوون بەو رێککەتننامەیە.

1113 جار خوێندراوەتەوە