دوو ڕێگا بۆ لێبڕین لە موچەى فەرمانبەرانى عێراق دانراوە

KNN : Kurdish News Network
01:47 - 23/01/2021
ئابوری
+
-

لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەرانى دوو سیناریۆ بۆ کەمکردنەوەى موچەى فەرمانبەرانى عێراق دادەنێت، سەرچاوەیەکیش ووردەکارى هەردوو سیناریۆکە ئاشکرا دەکات.

میدیاکانى عێراق لە زارى سەرچاوەیەک لە لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەران عێراقەوە بڵاویانکردەوە، دوو سیناریۆ هەیە بۆ لێبرین لە موچەى فەرمانبەرانى عێراق.

بە وتەى سەرچاوەکە، سیناریۆى یەکەم بریتیە لە دانانى باج لەسەر موچەى فەرمانبەران، سیناریۆى دووەمیش بریتیە لە لێبڕینى بڕێکى دیاریکراو لە موچەى بنەڕەتى ئەو فەرمانبەرانەى کە موچەکانیان لە یەک ملیۆن دینار زیاترە.

ئەو سەرچاوەیە ووردەکارى زیاترى لە بارەى پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى (2021) ئاشکرا کردوە و رایگەیاندوە، لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق خەرجیەکانى ناو پرۆژە یاساى بودجەى بە ڕێژەى (30%) بۆ (35%) کەمکردوەتەوە.

2287 جار خوێندراوەتەوە