تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر هەژماری، عەلی خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی
راگرت
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای بڵاوکردنەوەی
وێنەی یاریزانێکی گۆڵف لەلایەن خامنەیی کە
لە دۆناڵد ترەمپ دەچێت و بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی دەدات، کۆمپانیای
تویتەر هەژمارەکەی راگرت.
پێشتریش لەم مانگەدا کۆمپانیای تویتەر، تویتێکی
عەلی خامنەیی سڕییەوە کە ئاماژەی بەوەکردبو، ڤاکسینی وڵاتانی ئەمەریکا و بەریتانیا
پشتی پێ نابەسترێت و ئامانج لێی پیسکردنی وڵاتانی دیکەیە.
454 جار خوێندراوەتەوە