بەفەرمى کرمى ناو ئارد وەک خۆراک ناسێنرا

KNN : Kurdish News Network
01:16 - 14/01/2021
زانستی

دەسەڵاتى ئاسایشى خۆراکى ئەوروپا ، کرمى نێو ئاردى وەکو خۆراک ناساند، ئەوەش بەهۆى ئەو پڕۆتین و ریشاڵ رۆنەى تێیدایەتى.

بەفەرمى دەسەڵاتى ئاسایشى خۆراکى ئەوروپا (EFSA)، بڕیاریدا بە ناساندنى جۆرێکى دیکەى خۆراک ئەویش کرمى ناو ئاردە، ئەوەش یەکەمجارە (EFSA)ى ریگە دەدات بە ناساندنى کرم و مێرووەکان وەک ماددەیەکى خۆراکى.

بەپێى بڕیارەکە، رێگە دەدرێت لەمەودوا کرمى ناو ئارد لە جۆرى خۆراکى نان و بیسکیت و سۆس و چەند جۆرى دیکەى خواردەمەنیدا بەکار بهێنرێت.

ئاسایشى خۆراکى ئەوروپا ئاشکرایکردوە، کرمەکە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و رۆن و ریشاڵ و دەوڵەمەندە بۆیە رێگە پێدانیان بۆى دەرکردووە.

هەرچەندە بڕیارەکە خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، بەڵام کۆمەڵناسان بە دورى دەزانن لە ماوەیەکى نزیکدا ئەو کرمە وەکخۆى لە بازاڕەکان بفرۆشرێت بەهۆى ئاستەنگییە دەرونییەکان.

دواى ساڵى (2018) لە وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا (218) بابەتى دیکەى جۆراو جۆر  پێشکەشکراون بۆ ئەوەى بە فەرمى وەک خۆراک بناسێنرێن بەتایبەت کرمەکان و مێرووەکان و گیا و قەوزەى ناو ئاو.

1424 جار خوێندراوەتەوە