جامى لیبەرتادۆرس؛ دواى ریڤەرپلەیت بەڕازیلییەکان بۆکاجۆنیۆرزیشیان خستە دەرەوە

KNN : Kurdish News Network
09:41 - 14/01/2021
وەرزش
+
-

یانەى سانتۆسى بەڕازیلى توانى بە ئەنجامێکى قورس لە یانەى بۆکاجۆنیۆرزى ئەرجەنتینى بباتەوە و بگاتە یارى کۆتایى جامى لیبەرتادۆرس، ئەوەش دواى ئەوەى یانەى پاڵمیراسى بەڕازیلیش ریڤەرپلەیتى ئەرجەنتینى خستە دەرەوە.

درەنگانێکى شەوى رابردو بە کاتى هەرێم، لە دووەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی لیبەرتادۆریس بۆ یانەکانی ئەمەریکای لاتین، یانەى سانتۆسى بەڕازیلى بە ئەنجامى سێ گۆڵى بێ وەڵام لە یانەى بۆکاجۆنیۆرزى ئەرجەنتینى بباتەوە و بگاتە یارى کۆتایى.

بەو بردنەوەیەش یانەى سانتۆس لەگەڵ پاڵمیراسى هاونیشتمانى لە یارى کۆتاى جامى لیبەرتادۆرس بەیەک دەگەن.

پێشتریش یانەى پالمیراس توانى لە یارى پێش کۆتایى  بە ئەنجامى یارى چون و هاتن لە ریڤەرپلەیتى ئەرجەنتینى بباتەوە.

412 جار خوێندراوەتەوە