دۆناڵد ترەمپ بارى نائاسایى لە واشنتۆن راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
09:07 - 12/01/2021
جیهان

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا بارى نائاسایى بۆ ماوەى (14) رۆژ لەواشنتۆنى پایتەخت رادەگەیەنێت,

میدیاکانى ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ رەزامەندى پیشانداوە بۆ راگەیاندنى بارى نائاسایى لە واشنتۆن لە ئەمرۆە تاکو (24)ى ئەم مانگە.

 

سەبارەت بە هۆکارى راگەیاندنى بارى نائاسایى لە واشنتۆن، ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاوى کردەوە، نوسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدراڵى ئەمەریکا (ئێف، بى، ئاى) زانیارى پێگەیشتوە لەبارەى پلانێک بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندان و توندوتیژى لەبەردەم باڵەخانە حکومیەکان لە سەرجەم ویلایەتەکانى ئەمەریکا، لەسەر بنەماى ئەو زانیاریانە بڕیارى بارى نائاسایى لە واشنتۆن دراوە.

 

هاوکات میدیاکانى ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، ئەو زانیاریانەى بە نوسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدراڵى ئەمەریکا گەیشتوە باس لەوە دەکەن کە لە رۆژى (16)ى ئەم مانگەوە و لەگەڵ نزیک بونەوەى وادەى دەست بەکاربوونى جۆبایدن وەک سەرۆکى نوێى ئەمەریکا، خۆپیشنادان لەبەردەم باڵەخانەى کۆنگرێس دەست پێدەکات.

1273 جار خوێندراوەتەوە