ئەنجومەنى نوێنەران گۆڕانکارى لە پرۆژە یاساى بودجەدا دەکات

KNN : Kurdish News Network
11:46 - 10/01/2021
ئابوری
+
-

لیژنەى دارایى ئەنجونى نوێنەرانى عێراق کۆمەڵێک گۆڕانکارى لە پرۆژە یاساى بودجەدا ئەنجام دەدات و بڕیاردەرى لیژنەکەش ووردەکارى گۆڕانکاریەکان ئاشکرا دەکات.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا لیژنەکەیان کۆدەبێتەوە و چەند گۆڕانکاریەک لە پرۆژە یاساى بودجەدا ئەنجام دەدەن.

راشیگەیاند، دیارترین گۆڕانکارى کە ئەنجامى دەدەن بریتیە لە گۆڕینى نرخى نەوت، ئەوەش پاش ئەوەى نرخى بەرمیلێک بۆ (56) دۆلار بەرزبوەوە، لەکاتێکدا لە پرۆژەیاساى بودجەدا بە (42) دۆلار خەمڵێنراوە.

بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق باسى لەوەشکرد، ئەنجامدانى گۆڕانکارى لە کورتهێنانى بودجەدا گەورەترین کێشەى بەردەم لیژنەکەیانە.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەحمەد سەفار رایگەیاند، گۆڕانکارییەکان بە راوێژ و هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتدا ئەنجام دەدەن، ئەوەش بۆئەوەى کێشە لەنێوان دەسەڵاتى یاسادانان و جێبەجێ کردندا دروست نەبێت.

ئەوەش دواى ئەوە دێت کە رۆژى شەممە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ پرۆژە یاساى بودجەى گشتى عێراق بۆ ساڵى (2021) ئەنجامدا.

1308 جار خوێندراوەتەوە