تەندروستى جیهانى: جۆرە نوێیەکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە (22) وڵاتى ئەوروپا تۆمارکراوە

KNN : Kurdish News Network
06:36 - 07/01/2021
جیهان
+
-

بەرپرسێکى رێکخراوى تەندروستى جیهانى ژمارەى ئەو وڵاتانەى کیشوەرى ئەوروپا ئاشکرادەکات کە جۆرە نوێیەکەى  ڤایرۆسى کۆرۆناى تێدا تۆمارکراوە، رەتیشى دەکاتەوە کە ئەوجۆرەى ڤایرۆسەکە  تەنها مەترسى لەسەر تەندروستى منداڵان دروست بکات.

 

هانز کلوگ، بەڕێوبەرى نوسینگەى ئەوروپاى رێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاند، جۆرە نوێیەکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە (22) وڵاتى سەر بە یەکێتى ئەوروپا تۆمارکراوە.

 

راشیگەیاند، ئەوجۆرەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەشێویەکى خێراتر بڵاودەبێتەوە بەڵام کاریگەرى زیاتر لەسەر تەندروستى کەسى توشبو دروست ناکات.

 

لەبەشێکى دیکەى لێدوانەکەیدا ئەو بەرپرسەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاند، جۆرە نوێیەکەى کۆرۆنا لەناو هەموو ئاستە تەمەنەکاندا بڵاودەبێتەوە.


جەختیشیکردەوە، ڤایرۆسە نوێیەکە مەترسى لەسەر تەندروستى منداڵان دروست ناکات.

545 جار خوێندراوەتەوە