وەرزش كردن لە كەش و هەوای سارددا ئەم زیانەی هەیە

KNN : Kurdish News Network
09:15 - 07/01/2021
تەندروستی
+
-

هەرچەندە بەردەوام باس لە سودەكانی وەرزش كردن دەكرێت لەهەر كات و شوێنێكدا بێت، بەڵام ئەنجامی یەكێك لەو توێژینەوانەی لەو بوارەدا ئەنجامدراوە ئاشكرایدەكات، ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكان لە هەوای زۆر سارددا زیانی هەیە.

 

توێژینەوەكە لە زانكۆی پەنسلڤانیای ئەمریكا ئەنجامدراوە و باس لەوە دەكات، وەرزشكردن لە وەرزی زستاندا و لە كەش و هەوایەكی سارددا، ئەگەركانی توشبوون بە جەڵتە زیاد دەكات بە تایبەت ئەو كەسانەی نەخۆشی و كێشە تەندروستی مولولە و دەمارەكانی خوێنیان هەیە.

 

پسپۆڕەكان هۆكاری ئەو حاڵەتە دەگێڕنەوە بۆ كەمی ڕێژەی ئۆكسجین لە كاتی سەرماددا، ئەوەش كاریگەری لەسەر خوێن و كارەكانی دەكات و هۆكارێك دەبێت بۆ زیادبونی ئەگەری توشبوون بە جەڵتە.

 

توێژینەوەكە لەسەر چەند كەسێك ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لە نێوان بیست بۆ شەست ساڵیدا بووە، ئەو كەسانە لە كاتی وەرزشكردنیان لە هەردوو هەوای گەرم و سارددا چاودێری كراون، دواتر چەند پشكنینێكیان بۆ ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لەو كاتەدا كە وەرزش لە كەش ساردەكەدا كراوە، گۆڕنكاری لە سوری خوێندا دروست بووە، بەوەش ئەگەرەكانی توشبوون بە جەڵتە زیادی كردووە.

 

پسپۆڕەكان داوا دەكەن، بەپێی كات و وەرزە جیاوازەكان گرنگی بەو كەشە بدرێت، كە وەرزشی تێدا ئەنجام دەدرێت بەتایبەت ئەو كەسانە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

702 جار خوێندراوەتەوە