بۆ یەکەمجار لە ئەمەریکا بەشێوەیەکی جیاواز سزای مردن بەسەر ژنێکدا دەسەپێندرێت

KNN : Kurdish News Network
08:20 - 03/01/2021
جیهان
+
-

لە ئەمەریکا بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی جیاواز سزای مردن بەسەر ژنێکدا دەسەپێندرێت، رۆژی (12)ی ئەم مانگەش سزاکەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

 
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، دوای (68) ساڵ و بۆ یەکەمجار لە ئەمەریکا سزای مردن بەسەر (لیزا مۆنتگۆمێری) تەمەن (52) ساڵ دەسەپێندرێت.

 

بڕیارە رۆژی (12)ی ئەم مانگە، بەرێگەی دەرزییەکی ژەهراوی سزای مردن بەسەر لیزا دا بسەپێندرێت، ئەوە لەکاتێکدایە لە ساڵی (1953)ەوە سزای لەسێدارەدان یاخود مردن بەسەر هیچ ژنێکدا لە ئەمەریکا جێبەجێنەکراوە.

 

لیزا مۆنتگۆمێری کە ئێستا تەمەنی (52) ساڵە، لە ساڵی (2004) لە ویلایەتی (میزوری) ئەمەریکا، ژنێکی دوگیانی تەمەن (23) ساڵی خنکاند و دوای کوشتنیشی، منداڵەکەی لە سکی دەرهێنابوو لەگەڵ خۆی بردبووی.


2451 جار خوێندراوەتەوە