موەلیدە
ئەهلییەکانى شارى سلێمانى لە مانگى رابردودا (250 بۆ 300) سەعات کاریان کردوە و
بەوەش نرخى یەک ئەمپێر کارەبا لەو مانگەدا لە نێوان (9 بۆ 11) هەزار دینار دەبێت.
راگەیاندنى
قائیمقامییەتى سلێمانى لەبارەى خشتەى کارپێکردنى مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگى (12)ى
ساڵى رابردو رایگەیاند: نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو
شاری سلێمانى بۆ مانگی (12) به (35) دینار و نیو دیاریکراوە و بە تێکراش
مۆلیدەکان لە نێوان (250 بۆ 300) کاتژمێر کاریان کردوە.
ئاشکرایدەکات، نرخى
یەک ئەمپێر کارەبا لە مانگى (12)دا لە نێوان (9 بۆ 11) هەزار دەبێت، ئەوەش به‌هۆی
جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك
كاره‌بای موه‌لیده گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
سەبارەت بە خشتەى کارپێکردنى کارەباى موەلیدەکانیش بۆ ئەم مانگە
گۆڕانکارى بەسەردا هاتوە، بەم شێوەیە بەیانیان کاتژمێر (7:30 بۆ 8:30) و نیوه‌ڕوان له کاتژمێر
(12:00 بۆ 01:00) ی شه‌و کاریان پێدەکرێت هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه.
9031 جار خوێندراوەتەوە