وادەى پەسەندکردنى پرۆژە یاساى بودجە لە پەرلەمانى عێراق ئاشکرا کرا

KNN : Kurdish News Network
12:15 - 23/12/2020
عێراق
+
-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق وادەى پەسەندکردنى پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى (2021) ى عێراق ئاشکرادەکات و جەختیش دەکاتەوە کە گۆڕانکاى پێویست لە پرۆژە یاساکە دا ئەنجام دەدەن.

 

ئەحمەد حاجى رەشید، ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە میدیاکانى عێراقى راگەیاندوە، پرۆژە یاساى بودجە گوزارشتە لە سیاسیەتى دارایى عێراق، ئەگەر حکومەت جدى بێت لە ئەنجامدانى چاکسازى ئەوا دەستخۆشى لێدەکەین بەڵام ئەگەر کارەکانى تەنها بریتى بێت لە پلە بەرزکردنەوە، ئەوا دەگەرێینەوە بۆخاڵى سەرەتا.

 

راشیگەیاند، لیژنە دارایى دەسەڵاتەکانى خۆى بەکاردەهێنێت بۆ ئەنجامدانى گۆڕانکارى گونجاو و پێویست لە پرۆژە یاساکەدا.

 

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا، سەبارەت بە پەسەندکردنى پرۆژە یاساى بودجە، ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، دەیانەوێت لەمانگى کانونى دووەمى داهاتوودا پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى (2021)  تێپەڕێنرێت.

 

بە وتەى ئەحمەد حاجى رەشید، لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رازى نابن پرۆژە یاساى بودجە کاریگەرى لەسەر فەرمانبەران دروست بکات و بۆچونى خۆیان لەبارەى ئەو پرسە هەیە.

4366 جار خوێندراوەتەوە