پۆلیسى راپەڕین رایدەگەیەنێت؛ لە شەڕێکدا لە نێوان دو دراوسێ لە ناحیەى
سەنگەسەر شەش کەس برینداربون و برینى دوانیان سەختە.
لە راگەیەنراوێکدا، پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند: کاتژمێر (6:00 )ى ئێوارەی ئەمڕۆ
لە ناحیەی سەنگەسەرى سەر بە قەزای پشدەر شەڕێک لەنێوان دوو دراوسێ رویداوە و بەو هۆیەشەوە
شەش برینداری لێکەوتۆتەوە.
دەشڵێت: لە لایەکیان باوکێک و دو کوڕی و کچێکی بریندارن و باوک و کچەکەش بەهۆی
سەختی برینەکانیانەوە بەڕێکران بۆ رانیە.
ئاشکراشى کردوە، دواى گەیشتنی بریندارەکان دەرکەوت کە شوێنەواری چەقۆ بەسەر
جەستەی چوار بریندارەکەوە هەیە و سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
پۆلسى راپەڕین ئاماژەى بەوەشکردوە، دوای روداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس
و ئاسایش گەیشتونەتە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە کردوە و بارودۆخەکەش
لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانیان دایە و دو کەسیش لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر دەستبەسەرن
کراون.
هەرچەندە پۆلیس لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەى بە برینداربونى شەش کەس کردوە،
بەڵام تەنها بریندارى یەک لایەنى شەڕەکەى خستۆتەرو کە چوار کەسن و ئاماژەى بە دو
بریندارەکەى دیکە نەکردوە.
13827 جار خوێندراوەتەوە