لە مانگى رابردوودا عێراق بە بەهاى زیاتر لە (3) ملیار دۆلار نەوتى فرۆشتوە

KNN : Kurdish News Network
12:30 - 02/12/2020
عێراق
+
-

لە مانگى تشرینى دووەمى رابردوودا عێراق بە بەهاى زیاتر لە (3) ملیار دۆلار نەوتى هەناردە کردوە، بە بەراورد بە مانگى تشرینى یەکەمیش هەناردە و داهاتى نەوت کەمیکردوە.

وەزارەتى نەوتى عێراق لە راگەیەنراوێکدا قەبارەى هەناردەى نەوتى لە مانگى تشرینى دووەمى رابردوودا  ئاشکرا کرد، بەپێى ئەو راگەیەنراوە لە مانگى رابردوودا عێراق (81) ملیۆن و (262) هەزار (376) بەرمیل نەوتى هەناردە کردوە.

 

سەبارەت بە داهاتى ئەو بڕە نەوتەش، وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاندوە، تێکراى نرخى بەرمیلێک نەوت لە مانگى تشرینى یەکەمدا (41.778) دۆلار بوە بەوپێیەش داهاتى نەوت لەو مانگەدا (3) ملیار و (394) ملیۆن و(998) هەزار دۆلار بووە.

 

بە بەراورد بە مانگى تشرینى یەکەم، داهاتى نەوت کەمیکردوە، ئەوەش لەسەر ئەو بنەمایەى کە لەمانگى تشرینى یەکەمدا عێراق (89) ملیۆن و (153) هەزار و (923) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە، داهاتەکەشى (3) ملیار و (456) ملیۆن و (680) هەزار دۆلار بووە.

326 جار خوێندراوەتەوە