لە نوێترین توێژینەوەدا کە لەبارەى ڤایرۆسى
کۆرۆنا و ئەو کەسانە ئەنجامدراوە کە هەڵگرى ڤایرۆکەسەن، دەرکەوتوە کە (کۆکە و هەناسە
توندی) لە نیشانە باوەکانى توشبون بە کۆرۆنا نییە.
د.بيلال عومەر پزیشکى پسپۆڕى دەرمان، رایدەگەیەنێت: توێژینەوەیەکى
نوێى جیهانى ئاشکراى کردوە، هەرکەسێک هەستی تام و بۆنی نەما ئەوە بە دڵنیاییەوە توشی
ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەپێى توێژینەوەکە دەرکەوتووە لە (78%)ى ئەو کەسانەی کە هەستی
تام و بۆنیان نەماوە ئەنجامی پشکنینەکانی کۆرۆنایان پۆزەتیڤ بووە.
هاوکات ئاماژەبەوەکراوە، نیشانە باوەکانی کۆرۆنا،
کۆکە و پژمە و هەناسە توندی نییە، بەڵکو نەمانی هەستی تام و بۆنە.
ئەو پزیشکە دەڵێت: رەنگە زۆربەی ئەو کەسانەی
تووشی کۆرۆنا دەبن هیچ نیشانەیەکی قورس و دیاریان نەبێت، بەڵام کە هەستیان کرد تام
و بۆنیان لاواز دەبێت یاخود نامێنێت، با راستەخۆ خۆیان کەرەنتین بکەن، چونکە بە دڵنیاییەوە
تووشی کۆرۆنا بوون، بۆیە لە کاتی ئێستادا نەمانی هەستی تام و بۆن بە نیشانەی یەکەم
و سەرەکی تووشبوون بە کۆرۆنا دادەنرێت.
13580 جار خوێندراوەتەوە