ئەمڕۆ سێ شەممە (24ی تشرینی دوەمی 2020)، نرخی یەک بەرمیل
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (45) دۆلار و (46) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (43) دۆلار
و (50) سەنت فرۆشراوە.
بە بەراورد بە رۆژى دووشەمە نرخى نەوتى خاوى برێنت بە
زیاتر لە دۆلارێک و نرخى نەوتى خاوى ئەمەریکى بە نزیکەى دۆلارێک بەرزبونەوەیان بۆخۆوە
دیوە.
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، کاریگەری لەسەر
نرخەکانی نەوت هەیە، هەرچەندە نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک تا ئاستی (20) دۆلار و کەمتریش
دابەزی، بەڵام رێککەوتنەکەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت، ماوەی
چەند مانگێکە نرخی نەوتی تا ئاستێکی جێگیر هێشتوەتەوە
1027 جار خوێندراوەتەوە