ئەمریکا وادەی بەخشینی عێراقی بۆ کڕینی غاز لە ئێران، درێژکردەوە و
(45) رۆژی دیکە مۆڵەتی پێدا.
لەگەڵ بەردەوامی سزاکانی
سەر ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، وادەی بەخشینی عێراق لە سزاکانی
سەر ئێران بە کڕینی غازی ئەو وڵاتە، بۆ ماوەی (45) رۆژی دیکە درێکژکردەوە.
دوایین جار، کە ئەمریکا
بەخشینی دایە عێراق بە کڕینی غازی ئێران بۆ ماوەی 60 رۆژ بوو، کە لە کۆتایی ئەم
مانگە ئەو مۆڵەتە کۆتایی دێت، ئەم بەخشینە نوێیەش تاوەکو ناوەڕاستی مانگی کانوونی
دووەمی ساڵی 2021 بەردەوام دەبێت.
بەخشینی عێراق لە کڕینی
غاز و کارەبای ئێران بەشێك بوو لەو تایبەتمەندییەی کە ئیدارەی ترەمپ بە عێراقی
بەخشیبوو ئەوەش بەهۆی پشتبەستی یەک لەسەر سێی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق
بە کارەبای ئێران، هەروەها بەکارهێنانی غازی ئەو وڵاتە بۆ بەکارخستنی وێستگەکانی
بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق.
567 جار خوێندراوەتەوە