فەرەنسا نیگەرانە لەو رۆڵەی توركیا لە
هەرێمی قەرەباغ دەیگێڕێت و داواشیكردووە، لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە
سەرپەرشتی ئاگربەستی قەرەباغ بكرێت.
ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسالە
پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی ئازەربیجان و سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا
گفتوگۆی كردووە و جەختیكردۆتەوە، كە پاریس دەیەوێت كۆمەڵەی (مینسك) رۆڵێكی زیاتر
بگێڕێت و چاودێری رەوشی ئاگربەستی نێوان هەردوولا بكات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەوڵەكانی
دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی سەرپەرشتی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریكردنی ئاگربەستی قەرەباغ بێتە
ئاراوە، زەمینە خۆش بكرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و دەرچوونی چەكدارە بیانییەكان
لەو ناوچەیەدا، بەتایبەتی ئەو چەكدارانەی لە سووریاوە هێنراونەتە ناوچەكە.
پرسی قەرەباغ بووەتە یەكێك لەو پرسانەی
كە ناکۆکی نێوان ئەنقەرە و پاریسی لەسەرە، فەرەنسا بڕوای وایە ئەنقەرە لەپشت
هەڵگیرسانی شەڕی قەرەباغە، چونكە پشتیوانی ئازەربیجان لە دژی ئەرمەنەكان دەكات.
699 جار خوێندراوەتەوە