نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

KNN : Kurdish News Network
08:37 - 20/11/2020
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ هەینی (20ی تشرینی دوەمی 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (44) دۆلار و (23) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (41) دۆلار و (74) سەنت فرۆشراوە.



بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، کاریگەری لەسەر نرخەکانی نەوت هەیە، هەرچەندە نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک تا ئاستی (20) دۆلار و کەمتریش دابەزی، بەڵام رێککەوتنەکەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت، ماوەی چەند مانگێکە نرخی نەوتی تا ئاستێکی جێگیر هێشتوەتەوە

1064 جار خوێندراوەتەوە