فەرماندەیەکى لیواى (41) حەشدى شەعبى گێڕانەوەیەکى جیاواز
بۆکوشتارگەکەى ناوچەى فەرحانیەى سەر بەپارێزگاى سەلاحەدین دەکات و رایدەگەنێت ئەو
رووداوە دوابەداى هێرشی چەکدارانى داعش
بۆسەرهێزەکەى ئەوان رووى داوە.
قاسم ئەلکرێتى، فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى لیواى (41)
حەشدى شەعبى رایگەیاند، بەرلەدوو رۆژ لەقەزاى بەلەد داعش هێرشى کردوەتە سەر هێزەکانیان
و لەهێرشەکەدا یەکێک لەچەکدارەکانیان کوژراوە.
راشیگەیاندوە، دوابەدواى ئەوهێرشە چەکدارانى داعش هێرشیانکردوەتە سەر گوندى
فەرحانیە و ئەوگەنجانەیان رفاندوە کە ژمارەیەکیان ئەندامى هێزەکانى حەشدى عەشائیرى
بوون.
ئەو رووداوە لەشەقامى عێراقیدا دەنگدانەوەى زۆرى بەدواى
خۆیداهێنا، بەجۆرێک مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران ناچاربوو سەردانى شوێنى رووداوکە
بکات.
3398 جار خوێندراوەتەوە