داوى تیپەڕبونى نزیکەى
حەوت مانگ، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار نوێژى بە کۆمەڵ لە مزگەوتى حەرەم لە مەککە کرا.
میدیای فەرمی سعودیە بڵاویکردەوە،
بە پابەندیان بە رێکارە تەندروستییەکان رێگە بە هاوڵاتیان و نوێژخوێنان دەدرێت نوێژی
بەکۆمەڵ لە مزگەوتی حەرەمدا ئەنجامبدەن.
هاوکات وەزارەتی حەج و
عەمرەی سعودیە بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان قۆناغێکى نوێى پێشوازیکردن
لە عەمرەکارانیان راگەیاند بەپێی رێنماییەکانى تەندروستى.
ئەوە لە کاتێکدایە لە
دواى زیاتر لە حەوت مانگ بەسەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، لە سەرەتای ئەم مانگە
یەکەم کاروانی عەمرەکارانی سعودی دەستیان بە ئەنجامدانی مەراسیمی عەمرە کرد.
598 جار خوێندراوەتەوە