یۆنان: تورکیا دەستى لە هەمو کێشەکانى ناوچەکە هەیە

KNN : Kurdish News Network
06:09 - 16/10/2020
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی یۆنان هێرش دەکاتە سەرتورکیا و تۆمەتبارى دەکات بەوەى دەستى لە هەموو کێشە و ئاڵۆزیى و گرژییەکانى ناوچەکەدا هەیە.

نیكۆس دندیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان لەگەڵ هاوتا ئەرمینییەکەى زوهراب منەتساکنیان کۆبوەوە و جەنگى نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجانیش لەسەر هەرێمى قەرەباخ تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکەبو.

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى دواى کۆبونەوەکە، وەزیرى دەرەوەى یۆنان رەخنەى لە دەستێوەردانەکانى تورکیا گرت و رایگەیاند: "دەستێوەردانی راستەوخۆى توركیا لە شەڕى نێوان ئەرمنیا و ئازەربایجان لەسەر هەرێمى قەرەباغ، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی مەترسی و لێکەوتەى خراپى دروستکردوە."

هەروەک باسى لەوەشکرد، تورکیا تەنها دەستوەردانى لەو جەنگەدا نەکردوە، بەڵکو ئەنقەرە بەشێکى سەرەکییە لە کێشەى وڵاتانى ناوچەکە بەتایبەت لە سوریا و عێراق و قوبرس و لیبیا.

542 جار خوێندراوەتەوە