وڵاتانی ئەوروپا دووبارە رێوشوێنەکانی روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنایان راگەیاندەوە، رێکخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشیاری دەدات و رایدەگەیەنت،
دۆخى کۆرۆنا جێی نیگەرانییەکی زۆرە.
هانز کلوگە بەڕێوبەری لقی ئەوروپای رێکخراوی تەندروستی جیهانی
رایدەگەیەنێت، لە ئەوروپا ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەوانەی رەوانەی نەخۆشخانەکان
دەکرێن تا دێت زیاتر دەبێت.
وتیشى؛ لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا پێنجەمین هۆکاری گیان
لەدەستدانە لە ئەوروپادا و رۆژانە زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیان لەدەستدەدەن.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشیارى دەدات و
رایدەگەیەنێت، رێژەی گیان لەدەستدانەکان پێدەچێت تاوەکو مانگی یەکی ساڵی داهاتوو
چوار بۆ پێنج هێندەی مانگی چواری ئەم ساڵ زیاد ببن، کە لەوکاتەدا زۆرترین رێژەى
گیانلەدەستدان تۆمارکرابوو.
2218 جار خوێندراوەتەوە