بزوتنەوەى تاڵیبان: هیوادارین ترەمپ لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتیدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت

KNN : Kurdish News Network
05:03 - 11/10/2020
جیهان
+
-

بەرپرسێکى باڵاى بزوتنەوەى تاڵیبان ئاشکراى دەکات هیوادارن کە دۆناڵد ترەمپ لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکادا لەبەرامبەر جۆبایدن سەرکەوتن بەدەستبهێنت.

 

 

زەبیحوڵاموجاهید وتەبێژى بزوتنەوەى تاڵیبان لە گفتوگۆیەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ تۆڕى ( سىی بى ئێس) نیوز رایگەیاندوە، هیوادارین ترەمپ لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتیدا سەرکەتوبێت و تەواوى هێزەکانى وڵاتەکەى لەئەفغانستان پاشکەشە پێبکات.

 

 

ئەوەش دواى ئەوەدێت کە لەچەند رۆژى رابردودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند، بەنیازە تەواوى هێزەکانى وڵاتەکەى لە ئەفغانستان پاشەکشە پێبکات.

 

 

لەبەرامبەریشدا تیم مۆرتۆ، بەڕێوەبەرى پەیوەندیەکانى هەڵمەتى بانگەشەى دۆناڵدترەمپ رایگەیاند، پشتیوانى تاڵیبان بۆ ترەمپ رەتدەکەینەوە، پێویستە تاڵیبان ئەوە بزانێت کە دۆناڵد ترەمپ پارێزەرى بەرژەوەندیەکانى ئەمریکایە و هەموو ئامرازێک بۆ پاراستنى ئەو بەرژوەندیانە بەکاردەهێنێت.

723 جار خوێندراوەتەوە