بەرێوەبەرى رێکخراوى تەندروستى
جیهانى وادەى بەرهەمهێنان وئامادەبونى ڤاکسینى کۆرۆنا ئاشکرا دەکات.
تیدرۆس گیبریسۆس، بەرێوەبەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانى
لەمیانى کۆبونەوەى ئەنجومەنى جێبەجێ کردنى ڕێکخراوەکەدا رایگەیاند، هیوادارین لەکۆتایى
ئەمساڵدا ڤاکسینى کۆرۆنا ئامادەبێت.
راشیگەیاند، گرنگترین کار لەمکاتەدا بریتیە لەسود
وەرگرتن لەو کەلوپەل ودەرمانانەى کەلە بەردەستدماندان و بەکارهێنانیان
لەچارەسەرکردنى کۆرۆنادا، بەشێک لە وڵاتانى جیهانیش توانیویانە ئەوکارە بکەن ولەو
ڕێگەیەوە بەسەرکۆرۆنادا زاڵ بن.
1952 جار خوێندراوەتەوە