بەڕێوەبەرى
پۆلیسى هەولێر رایدەگەیەنێت، موشەکێک لە نزیک بنکەى هێزەکانى ئەمەریکا لە هەولێر
کەتۆتە خوارەوە، زانیارییەکیش لە ئاسایشى شارەکە ئاشکرایدەکان، موشەکەکان ئاراستەى
فڕۆکەخانەى هەولێر کراون.
چەند
خولەکێک دواى کاتژمێر (08:30)ى ئەمشەو دەنگى چەند تەقینەوەیەکى بەهێز لە گوندى
گردەچاڵى بیسترا، دواتر ئاگر لەو زەویانە کەوتەوە کە نزیکن لە بنکە و بارەگاکانى
حیزبى دیموکراتى ئێران کە لەو سنورە جێگیرکراون، ئەمە بە وتەى دانیشتویەکى گوندى گردەچاڵ
کە بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)راگەیاند.
لەسەر
روداوەکە، بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:"موشەکێک لە نزیک بنکەی هێزەکانی
ئەمەریکا لە هەولێر و دەوروبەری دارەبەن کەوتە خوارەوە و دەستمان بە لێکۆڵینەوە
کردوە.
سەرچاوەیەکیش
لە ئاسایشى هەولێر، بە دیجیتاڵ میدیاى(KNN) راگەیاند: موشەکەکان ئامانج
لێى فڕۆکەخانەى هەولێر و ئەو بنکە سەربازییە ئەمەریکییەبوە کە لەنزیک
فڕۆکەخانەکەیە.
ئاشکراشیدەکات،
موشەکەکان لەلایەن سیستمى بەرگرى دژە موشەکى پوچەڵکراونەتەوە و لە نزیک گوندى
گردەچاڵ و دارەبەن کەوتونەتە خوارەوە.
گوندى
گردەچاڵ، دەکەوێتە پشت مەتاڕى هەولێر لە سنورى ناحیەى بەحرکەى سەر بە شارى هەولێر.
4079 جار خوێندراوەتەوە