لە بەغدا دابەشکردنى موچە دەستى پێکرد

KNN : Kurdish News Network
07:08 - 30/09/2020
عێراق
+
-

بانکى رافیدەینى عێراق رایدەگەیەنێت، دەستکراوە بەدابەشکردنی موچەی مانگی (10)ى خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى، وەزارەتى دارایش ئاشکرایکردوە، لە رێگەى قەرزى ناوخۆوە توانیویانە موچەى ئەم مانگە دابەشبکەن.

بانکى رافیدەینى عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە بە خەرجکردنی موچەی مانگی (10) خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى کە لە رێگەى کارتى ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.

هاوکات، بەپێى هەواڵى میدیا عێراقییەکان کە لەسەرچاوەیەکى وەزارەتى دارایى دەستیان کەوتوە، لەرێگەى قەرزکردنى یەک ترلیۆن دینار لەناوخۆ و لەگەڵ داهاتى نەوت و داهاتى ناوخۆ، توانیویانە موچەى ئەم مانگە دابین بکەن.


دەستکردن بە دابەشکردنى موچە لەلایەن حکومەتى ناوەندییەوە لە کاتێکدایە نزیکەى (10) رۆژە دابەشکردنى موچە دواکەوتوە و ئەمڕۆش ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم داواى لە حکومەتى ناوەندى کرد بەشە بودجەى هەرێم بنێرێت تا لەگەڵ داهاتى نەوت و ناوخۆ بتوانن دەست بکەن بە دابەشکردنى موچە.

 

دابەشکردنى موچەى خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى لە سەرەتایى هەر مانگێک دابەشدەکرێت و جیاوازترە لە موچەى فەرمانبەرانى دیکە.


3875 جار خوێندراوەتەوە