بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان دەرکرد و هۆشداری دەدات، کە پێویستە لە ماوەی (20) ڕۆژدا بەشەخۆراکەکانیان وەربگرن، بەپێچەوانەوە مافی وەرگرتنیان نامێنێت
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛ سەرجەم بریکارەکانی خۆراک ئاگادارکراونەتەوە، هەر کەسێک لە ماوەی (20) ڕۆژدا سەردان نەکات بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکەکەی، دوای ئەو ماوەیە مافی ئەوەی نامێنێت وەریبگرێت
لەبارەی هۆکاری دەرکردنی ئەو بڕیارەشەوە ڕوونیکردەوە، بەهۆی وەرزی گەرماوە ئەو بڕیارە دراوە، چونکە بەشێک لە بریکارەکان شوێنەکانیان بۆ هەڵگرتنی خۆراک گونجاو نییە، بۆیە بە مانەوەی خۆراک لەناو کۆگا و دووکانەکانیان ماددەکان تێکدەچن و خراپ دەبن، بەوەش نابێت هاووڵاتییان بابەتەکە پشتگوێ بخەن
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک کەس خۆیان کەمتەرخەمن و دوای چەند مانگێک داوای پارە لە بریکارەکان دەکەن. جەختیشیکردەوە، ئەگەر ئەو (٢٠) ڕۆژە تێپەڕی، دەبێت هاووڵاتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک بکات و ڕوونکردنەوە بدات، کە بۆچی لە کاتی خۆیدا بەشەخۆراکەکەی وەرنەگرتووە
179 جار خوێندراوەتەوە