ئەرکى پاراستنى ناوچەى سەوز بەهێزێکى تایبەت دەسپێردرێت

10:46 - 29/09/2020
عێراق

حکومەتى عێراق رێوشوێنەکانى پاراستنى ناوچەى سەوز ى بەغدا توند دەکات وپاراستنى ئەوناوچەیە بەهێزێکى تایبەت دەسپێرێت. 

 

میدیاکانى عێراق لەزارى سەرچاوەیەکى ئەمنی باڵاوە بڵاویانکردەوە، هێزێکى تایبەتى سەر بە دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق ئەرکى پاراستنى ناوچەى سەوزیان پێسپێردراوە.

 

بەوتەى ئەو سەرچاوەیە، سپاردنى ئەرکى پاراستنى ناوچەى سەوز بە دژە تیرۆرى عێراق بۆبەرپەرچدانەوەى هەر هێرشێکە کە لەلایەن گروپەکانى نزیک لەئێرانەوە بکرێتەسەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا.

 

توندکردنى رێوشوێنە ئەمنیەکانى لە ناوچەى سەوزى بەغدا دواى ئەودێت کە لەماوەى رابردوودا چەند جارێک باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا روبەروى هێرشى موشەکى بوەوە.

157 جار خوێندراوەتەوە