ئەمڕۆ سێشەممە (29ی ئەیلول 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە
بازاڕەکانی جیهاندا بە (42) دۆلار و (26) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (40) دۆلار و (38) سەنت فرۆشراوە.
بەرەوپێشچونەکان لە چارەسەری کۆرۆنا کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر نرخەکانی نەوت
و بەرزبونەوەی لە بازاڕدا، بەڵام ماوەى چەند رۆژێکە نرخی نەوت کەمێک نزمبونەوەی بەخۆیەوە
بینیوە.
825 جار خوێندراوەتەوە