نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

09:08 - 27/09/2020
ئابوری

ئەمڕۆ یەکشەممە (27ی ئەیلول 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (41) دۆلار و (92) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (40) دۆلار و (4) سەنت فرۆشراوە.


بەرەوپێشچونەکان لە چارەسەری کۆرۆنا کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر نرخەکانی نەوت و بەرزبونەوەی لە بازاڕدا، بەڵام ماوەى چەند رۆژێکە نرخی نەوت کەمێک نزمبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

526 جار خوێندراوەتەوە