چەند فەرمانبەرێک لەکاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
07:40 - 23/09/2020
عێراق
+
-

دەستەی دەستپاکی عێراق دەستگیرکردنی سێ فەرمانبەری لەکاتی وەرگرتنی بەرتیلدا راگەیاند.

بەپێی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق، تیمێکی سەر بە بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی پارێزگای بەسرە، ئەندامێکی لیژنەی لابردنی زیادەرۆیی ئەو پارێزگایەیان لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیرکردوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەحاڵەتێکی هاوشێوەدا لە فەرمانگەی تۆمارکردنی خانوبەرەی قەزای محاویلی سەر بە پارێزگای بابل فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانوبەرەیان دەستبەسەرکردوە، لەکاتێکدا لەبەرامبەر راییکردنی کارەکانیدا داوای بەرتیلی لە هاوڵاتیەک کردوە.

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی ئاشکرای کردوە، فەرمانبەرێکی  کۆمپانیای گواستنەوەی گشتیش لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل لە کۆمەڵێک شوفێری تاکسیدا دەستبەسەرکراوە.

1151 جار خوێندراوەتەوە