ئەمڕۆ، (40)
ساڵ بەسەر دەستپێکردنى جەنگى هەشت ساڵەى (عێراق-ئێران)دا تێدەپەڕێت، کە
تێیدا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە هەردولا کوژران.
رۆژ،
(22/9/1980)، بەهێرشى سەربازانى عێراق، جەنگ لە نێوان ئێران و عێراق دەستى پێکردو
کە حەوت ساڵ و (11) مانگ و چوار هەفتە و یەک رۆژى خایاند و ئەمڕۆش (40) ساڵ بەسەر
دەستپێکردنى ئەو جەنگەدا تێدەپەڕێت، کە لە رۆژى (8/8/1988) کۆتایى هات.
جەنگەکە لە دواى
جەنگى ڤێتنام دوەمین گەورەترین جەنگى سەدەیى رابردوبو، کە تێیدا زیاتر لە (730) هەزار
ئێرانى و (340) هەزار عێراقى و (100) هەزار مەدەنى هەردولا کوژران.
لەدواى جەنگەکە
هەر وڵاتێکیان سەرکەوتوبوبن، لەبەرامبەردا هەژارایى و دواکەوتوییان بۆ کۆمەڵگەکیانیان
هێنا، چونکە هەردولایان ملیارەها دۆلاریان لە جەنگەکەدا کردە باڕوت و دژى یەکترى بەکاریان
هێنا، بەشێوەیەک بەپێى خەمڵاندنەکان، زیاتر لە (230) ملیار دۆلار لەو شەڕەدا خەرجکراوە
و زیانەکانیش بە (400) ملیار دۆر خەمڵێنراون.
622 جار خوێندراوەتەوە