دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد، لەساڵی
(2017) ویستوییەتی فەرمانی کوشتنی بەشار ئەسەد لە سوریا دەربکات، بەڵام بەڵام
وەزیری بەرگری ئەو کات دژی ئەو خواستە بووە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە میانی بەشداریکردنی
لە بەرنامەیەکی کەناڵی (فۆکس)ی ئەمەریکی لە بارەی بانگەشەی ئەوەی له‌دوای هێرشه كیمیاوییه‌كه‌ی ساڵی (2017)
ویستی فه‌رمانی كوشتنی ئه‌سه‌د بدات" رایگه‌یاند "من
پێم باش بوو ئه‌و بكوژم، به‌ڵام وه‌زیری به‌رگریی ئه‌وكات (جەیمس ماتیس) دژی ئەوە بوو،(ماتیس) جه‌نه‌راڵێك بوو كه زیاد له‌وه‌ی
كه پێویسته، به‌های بۆ دانرابوو".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه
"ئایا په‌شیمانه یان نا له‌وه‌ی ئه‌سه‌دی نه‌كوشتووه؟"، تره‌مپ
رایگه‌یاند،"نه‌خێر په‌شیمان نییم، له‌گه‌ڵ ژیان و مردنیشیدا ده‌توانم هه‌ڵبكه‌م،
بمویستایه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م هه‌بوو كه بیكوژم به‌ڵام ماتیس دژی ئه‌مه
بوو".
تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه‌ی
باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران "له تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی پلانی
تیرۆركردنی ژمارەیەک كاربه‌ده‌ستی ئه‌مریكی داناوه"، رایگه‌یاند،"ئه‌گه‌ر ئێران
شتێک له دژی ئێمه بكات، هەزار هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یكات وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت".
813 جار خوێندراوەتەوە